گۆڕینی پەرتەوازەیی
بۆ هێزێکی
هاوبەش
KGND یەکەم پێکهاتەی جیهانی، یەکگرتوو، سەربەخۆ و پرۆفیشناڵ بۆ بەستنەوەی ملیۆنان کورد بە یەکەوە — تەوانا پەرتەوازەکانی دیاسپۆرا دەگۆڕێت بۆ هێزێکی مانادار بە مەبەستی گەشەپێدانی کوردستان.
ئامانجی ١٠ ساڵە
100,000+
ئەندامی چالاک لە جیهاندا
بۆشاییەکی مێژوویی
زیاتر لە سەدەیەکە گەلی کورد دامەزراوەیەکی مەدەنی جیهانی و سەربەخۆ و پیشەیی پێویستە کە بتوانێت توانا بەکۆمەڵەکانی خۆی ڕێک بخات.
پەرتەوازەیی پێکهاتەیی
کورد لە دەیان وڵاتدایە بەلام هیچ میکانیزمێکی هەماهەنگییان نییە. جوگرافی، شوناس، حیزب و ڕێکخراوە، و پیشەیی جیاواز هەموویان لە یەک کاتدا لە یەک جیامان دەکەنەوە.
دابڕانی نێوان دیاسپۆرا و کوردستان
هیچ پردێکی دامەزراوەیی لە نێوان زانست و ئەزموونی ڕەوەند و پێداویستییەکانی گەشەپێدانی کوردستاندا نییە. گواستنەوەکان تاکەکەسییە، پەرش و بڵاوە و کاریگەری دامەزراوەیی بەردەوامی نییە.
نەبوونی هێزی نەرم
گەلی کورد سەرەڕای مێژوویەکی دەوڵەمەند و کولتوور و سەرمایەی مرۆیی، براندێکی مەدەنی باوەڕپێکراو و گێڕانەوەی جیهانیی یەکگرتووی نییە.
تۆڕی KGND چییە؟
ژێرخانی دامەزراوەیی
تۆڕی KGND وەڵامێکی ڕاستەوخۆ، ستراتیجی و پێکهاتەییە بۆ ئەو بۆشاییە مێژووییەی کە لە نێو کۆمەڵگای مەدەنیی کوردی هەیە. دروست نەکراوە بۆ ئەوەی جێگروەی دامەزراوە هەنووکەییەکان بێت، بەڵکو بۆ دروستکردنی ژێرخانی هەماهەنگی جیهانی داڕێژراوە - پردێکی بەردەوامە لە نێوان ڕەوەند و کوردستان، لە نێوان مەعریفە و کرداردا.
پردی دامەزراوەیی
پەیوەندییەکی پایەدار لە نێوان دیاسپۆرا و کوردستان، لە نێوان زانیاری و کردار، و لە نێوان سەرمایەی مرۆیی و گەشەپێدانی دامەزراوەیی.
نەخشەی بەهرەی کوردی لە جیهان
بنکۆڵی KGND — ناسینەوە، تۆمارکردن و ڕێکخستنی تواناکانی کوردەکانە لە سەرتاسەری جیهاندا.
سەرکردایەتیی لاوان
وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لە پەروەردە، پەرەپێدانی سەرکردایەتی و بەهێزکردنی نەوەی داهاتووی کوردی.
زانیاری و ڕیوایەت
بەرهەمهێنانی گێڕانەوەی مۆدێرن و گەشەسەندن و ناسیاسی بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لەسەر ئاستی جیهان.
«دامەزراندنی KGND لەم ساتەدا پێویستییەکی مێژووییە، نەک هەڵبژاردەیەکی ئیختیاری.»
— حەیدەر کەماڵیفەر، دامەزرێنەری KGND
شەش بەرنامەی سەرەکیی KGND
هەر بەرنامەیەک بەشێکە لە سیستەمێکی یەکگرتوو — لە ناسینەوەی توانا تا گەیشتن بە کاریگەریی دامەزراوەیی پایەدار.
سەرمایەی مرۆیی و بەرنامەی سەرکردایەتی
دەستنیشانکردن، تۆڕکردن و پەرەپێدانی توانای مرۆیی کورد لە بوارەکانی زانست، بەڕێوەبردن، شارەزایی و کارگێڕی — بۆ چاندنی نەوەی سەرکردە، شارەزا و هێزی کاریگەر بۆ ئایندەی کوردستان.
arrow_forwardپرۆگرامی گەشەپێدانی ئابووری و کارگێڕی
بەهێزکردنی تۆڕی ئابووری کورد — پاڵپشتی بزنس و ستارتاپ و هاوبەشی بازرگانی، و گۆڕینی توانای مرۆیی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی بۆ توانای بەرهەمهێنان و ئابووریی بەردەوام.
arrow_forwardپرۆگرامی توێژینەوە و داتا و توێژینەوەی ئایندە
بەرهەمهێنانی داتا، شیکاری، توێژینەوە و توێژینەوە ستراتیجییەکان لە بارەی ئایندەی کوردستان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان — بۆ پاڵپشتیی بڕیاردانی درێژخایەن لەسەر بنەمای زانستی و ئایندەئاڕاستە.
arrow_forwardپرۆگرامی بنیاتنانی دامەزراوەیی و پەرەپێدانی تۆڕ
دروستکردنی ژێرخانی هاوکاری، متمانە و هەماهەنگی نێوان تاک و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی کورد — گۆڕینی توانا پەرشوبڵاوەکان بۆ تۆڕێکی یەکگرتوو، پیشەیی و بەردەوام.
arrow_forwardبەرنامەی تاراوگە و هاوکاری جیهانی
بەستنەوەی توانای زانستی، ئابووری و پیشەیی کورد لە سەرانسەری جیهانەوە بە گەشەپێدانی کوردستانەوە — دروستکردنی تۆڕێکی جیهانی هاوکاری، گواستنەوەی زانیاری، سەرمایە و ئەزموون.
arrow_forwardبەرنامەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و گێڕانەوەی داهاتوو
بەرهەمهێنانی گێڕانەوەی نوێی کوردستان لەسەر بنەمای گەشەپێدان، مەعریفە، هاوکاری و ئایندەسازی — سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی وێنەی کوردستان لە مێشکی کۆمەڵگە و ناوچە و جیهاندا لە ڕێگەی میدیا و ناوەڕۆک و چالاکیی کولتووری.
arrow_forward+١٠٠٬٠٠٠
ئامانجی ١٠ ساڵەی وەرگرتنی ئەندام
+٤٠
ئەو وڵاتانەی کە کوردیان هەیە
٣
ناوەندە ناوچەییەکان پلانیان بۆ دانراوە
٦
بەرنامەی سەرەکی
قۆناغی تاقیکردنەوە
٩٠ ڕۆژ
ئامانج: ٣٠٠ ئەندام لە ١٠ وڵات
ساتێک کە
دووبارە نابێتەوە
کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گرنگ لە یەک کاتدا هاتووە — نەوەیەکی کورد کە لە گەل جیهاندا لە پەیوەندی دایە، گەشەی ئابووریی دیاسپۆرا، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و پێویستی بەپەلە ی کوردستان بە گەشەپێدانی دامەزراوەیی. ئەگەر ئەم دەرفەتە لە ڕێگەی دامەزراوەیەکی پیشەگەر ڕێک نەخرێت، مەترسیی لەدەستدانی زۆر ڕاستەقینەیە.
لاوانی کورد لە جیهاندا
هەزاران لاوی کورد لە بەناوبانگترین زانکۆ و کۆمپانیاکانی جیهان ئامادەن بۆ گێڕانی ڕۆڵی مێژووییان.
بەرزبوونەوەی سەرمایەی ئابووری
دیاسپۆرای کوردی لە «مانەوە» بۆ «بەرهەمهێنانی بەها» گواستراوەتەوە — سەرمایەی پەرتەوازە ئامادەیە بۆ هاوکاری.
جیهان ئامادەیە
ڕۆڵی ئەکتەرە مەدەنییە ناحکومییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادی کردووە - دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ گەلانی بێ دەوڵەت.
دامەزراوەی KGND
مۆدێلی حوکمڕانی لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی ڕۆڵەکان، لێپرسینەوە، شەفافیەت و ڕێگریکردن لە چڕبوونەوەی دەسەڵات.
ئەنجوومەنی ئەمینداران
٩ بۆ ١٥ ئەندام
بەرزترین لقی ستراتیژیکی تۆڕەکە — پارێزەری ئامانج و دیدگای درێژخایەنی KGND
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەران
٥ ئەندام
لقی سەرەکی جێبەجێکار — بەرپرسە لە سەرکەوتنی کاروبار و گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکان
ئەنجوومەنی چاودێری و پشکنین
سەربەخۆ
لقی کۆنترۆڵی سەربەخۆ — دڵنیاکەرەوەی ڕوونیی دارایی و دیسپلینی دامەزراوەیی و کواڵیتی بەرنامەکان
بنکە هەرێمییەکان
ئەوروپا، باکووری ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
باسکی جێبەجێکاری و پەیوەندی تۆڕەکە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا
پلانی جێبەجێکردنی پێنج ساڵە
٩٠ ڕۆژی یەکەم
- check_circle دامەزراندنی فەرمی KGND لە ڤانکوڤەر و پێکهێنانی هەستەی سەرەکی دامەزراوە
- check_circle دەستپێکردنی ئەنجومەنی گشتی و گەیشتن بە ٧٠ ئەندامی چالاک
- check_circle پێکهێنانی لیژنەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی متمانە
- check_circle پێکهێنانی لیژنەی پەیوەندی و هاوردەی ئەندامان
- check_circle دەستپێکردنی Business Directory ـی بیزنسە کوردییەکان لە کەنەدا
- check_circle دەستپێکردنی دایرکتۆریی ڕێکخراوە مەدەنییە کوردییەکان
- check_circle دەستپێکردنی دایرکتۆریی Success Stories ـی کوردانی کەنەدا
- check_circle کۆکردنەوە و ناساندنی KGND بە بیزنسەکان، پسپۆڕان و چالاکوانانی مەدەنی
- check_circle یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەمینداران
ساڵی یەکەم
- check_circle گەیشتنی ئەنجومەنی گشتی بە ١٥٠ ئەندامی چالاک
- check_circle گەشەپێدانی Business Directory ـی کوردانی کەنەدا
- check_circle گەشەپێدانی دایرکتۆریی ڕێکخراوە مەدەنییەکان
- check_circle گەشەپێدانی دایرکتۆریی چیرۆکی سەرکەوتنەکانی کوردانی کەنەدا
- check_circle پاڵپشتی ١٢ بەرنامە و پڕۆژەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان
- check_circle پاڵپشتی پڕۆژەکانی گەنجان و خوێندکاران
- check_circle دەستپێکردنی بەرنامەی mentoring و هاوبەشی پسپۆڕی
- check_circle دەستپێکردنی بەرنامەکانی فێرکاری سەرکردایەتی و کارئافرینی
ساڵی دووەم و سێیەم
- check_circle زیادکردنی ٥٠٪ پاڵپشتی بۆ بەرنامە و پڕۆژە مەدەنییەکان
- check_circle فراوانکردنی لق و تۆڕەکانی KGND لە شارە جیاوازەکانی کەنەدا
- check_circle گەشەپێدانی تۆڕی بیزنسە کوردییەکان و هاوبەشی نێوانیان
- check_circle دەستپێکردنی بەرنامەی پاڵپشتی startup و کارئافرینان
- check_circle دروستکردنی بەرنامەی فێرکاری پسپۆڕی بۆ گەنجان
- check_circle گەشەپێدانی تۆڕی سەرکردە گەنجەکانی کورد
- check_circle فراوانکردنی mentoring و دەرفەتەکانی هاوبەشی
- check_circle دەستپێکردنی بەرنامەی پاڵپشتی گەنجانی نخبە و بەهرە بەرزەکان
- check_circle دروستکردنی سەنتەری فێرکاری کۆمەڵگای مەدەنی و سەرکردایەتی
- check_circle گەشەپێدانی میدیا، پلاتفۆرمی ناوەڕۆک و ڕاگەیاندنی KGND
ساڵی چوارەم و پێنجەم
- check_circle گۆڕینی KGND بۆ یەکێک لە گرنگترین تۆڕەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی کورد لە کەنەدا
- check_circle بەهێزکردنی بەردەوامی دارایی و دامەزراوەیی
- check_circle تەواوکردنی گەورەترین دایرکتۆری بیزنس، NGO و Success Stories ـی کورد
- check_circle دروستکردنی ئارشیڤی دەستکەوت و مێژووی کۆمەڵگای کوردانی کەنەدا
- check_circle گەشەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە حکومی، زانکۆ و نەتەوەییەکان
- check_circle دروستکردنی بەرنامەی خەڵاتی سەرکەوتنی کوردانی کەنەدا
- check_circle فراوانکردنی بەرنامەکانی سەرکردایەتی بۆ نەوەی دووەم و سێیەم
- check_circle گەشەپێدانی ژێرخانی میدیایی، پەیوەندی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵ
- check_circle دانانی نەخشەڕێی ١٠ ساڵە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگای کوردانی کەنەدا
- check_circle گۆڕینی KGND بۆ سەرچاوەی متمانەپێکراو بۆ پەیوەندی، گەشە و هاوبەشی نێوان کوردانی دیاسپورا
دە بەهای بنەڕەتی
سەربەخۆیی
شەفافیەت
جۆراوجۆری
بەرپرسیارێتی
داهاتووبینی
سەرنج لەسەر گەشەپێدان
پرۆفیشناڵیسم
ئەخلاقی مەدەنی
بێلایەنی سیاسی
هاوکاری